السبت، 2 ديسمبر 2023

ڕێزمانی ڕاناو بە ڕێبازی گوێزانەوە - پ.د. وریا عومەر ئەمین


ڕێزمانی ڕاناو بە ڕێبازی گوێزانەوە - پ.د. وریا عومەر ئەمین

 The Grammar of Pronoun in Kurdish in Terms of TG Grammar - Dr. Waria Omar Amin

قواعد الضمير في اللغة الكردية بالنهج التوليدي- أ.د. وريا عمر امين



 

الاثنين، 28 أغسطس 2023

کاتژمێری زیخی و چەمکی کات لە تیۆریی ئاینشتایندا - پ.د. وریا عومەر ئەمین

 الساعة الرملية و مفهوم الزمن في نظرية أينشتاين النسبية - أ.د. وريا عمر امين

Sand Clock and the Concept of Time in Einstein’s Theory of Relativity - Dr. Waria Omar Amin

 کاتژمێری زیخی و چەمکی کات لە تیۆریی ئاینشتایندا - پ.د. وریا عومەر ئەمین

السبت، 31 يوليو 2021

کێشەی (ی)ی لە ڕێنووسی کوردیدا - پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین

کێشەی (ی)ی لە ڕێنووسی کوردیدا - پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین

لە ژمارە (4)ى گۆڤارى شنروێ باڵاوبۆتەوە

(ى) دانەیێکى هۆمۆفۆنۆگڕافیکیى Homophonographic چوار ڕووییە. واتا لە چوار ئاستدا (فۆنەتیکى - فۆنۆڵۆجى -مۆڕفۆڵۆجى - سینتاکسى) دەردەکەوێ بۆ ئەنجامدانى ئەرکى جیاواز. وا ڕێکدەکەوێت لە داڕشتە مۆڕفۆسینتاکسییەکاندا هەر سێ هۆمۆگڕافەکە پێکەوە ڕیزبەندێ پێکبهێنن. ئەم خەسلەتە واى کردووە لێڵى و ئاڵۆزى لە بارەیەوە سەرهەڵبدات و ببێتە کێشەیێکى ڕێنووسى.

 بە دەیان وتار و باس و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بڵاوبوونەتەوە. هەر یەکە بە پێى زەمینە و بۆچوونى خۆى کێشەکان دەسنیشان دەکات و چارەسەریان دەکات. 

ئەم باسە هەوڵدانە بو خستنەڕووى هەندێ لە ڕووەکانى (ى) لە ڕووى زمانەوانى و ڕێنووسەکەیەوە.

درێژە

الأحد، 2 مايو 2021

ئینسایکلۆپیدیاى کوردستان ئاواتێکە - پڕۆفیسۆر د. وریا عمر امین

 ئینسایکلۆپیدیاى کوردستان ئاواتێکە - پڕۆفیسۆر د. وریا عمر امین

پێش چارەگە سەدەیێک ئەم پڕۆژەیەم پێشکەش بە حکومەتى کوردستان کرد

لە ڕێی بەڕێوەبەرى گشتیى دەزگاى ئاراس کاک (بەدران ئەحمەد حەبیب) ەوە. لە گۆڤاری (ڕامان) ی ژمارە ٤١ ی  ساڵی ١٩٩٩دا ل ٢٧ – ٢٩   و پاشان لە چەند شوێنێکى تریش بڵاوکرایەوە.





الخميس، 11 مارس 2021

دیمانەى پڕۆفیسۆر د. وریا عمر امین - سازدانى : د. محەممەد خدر مەولوود

پرۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین كەسایەتییەكی گەورەی ئەكادیمی‌ و ئەدەبی‌ و ڕۆشنبیرى و ڕوناكبیریى كوردستانە‌. زیاتر لەنیو سەدەیە لە بوارى زمان‌ و ئەدەب ‌و شیعر و فەلسەفە‌ و فەلەک و مێژوودا خزمەت دەكات‌ و خاوەنی شاخەرمانێك داهێنان و بەرهەمى ڕەسەنە. پرۆفیسۆر دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین  جگە لەوەى زانایێکى توانایە ، پیاوێكی هێمن و كه‌مدووه‌ ، هەرگیز له‌ خۆی نا‌دوێت و باسی خۆی نا‌كات . خاكه ڕایی و له‌خۆبورده‌یی له‌خۆنه‌دوان و خۆنه‌ویستی ، چه‌ند سیفه‌تێكن  (وریا عمر امین) یان پێ ده‌ناسرێته‌وه‌.

 لەبەر ئەو هەموو  بەخششانەی  د. وریا عومەر ئەمین ، وەزارەتی ڕۆشنبیری‌ و لاوانى کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەى ڕێکەوتى ٣٠ ی ئاداری ٢٠١٦ ڕێوڕەسمێكی شكۆداری ڕێزلێنانی بۆ سازدا. یەکسەر دواى ڕێزلێنانەکە داوام لە د. وریا کرد دیمانەیێکى لەگەڵدا ساز بدەم بەڵکو وەڵامى هەندێ پرسیارمان بۆ بداتەوە کە زۆر لەبارەیەوە دەکرێ و هەندێ لایەن لە ڕووە تایبەتییەکانى ژیانى خۆى بخاتە ڕوو. .

درێژەی دیمانەکە

السبت، 4 مارس 2017

Some Fundamental Rules of Kurdish Syntax Structure

Sentences have structures that can be represented by Phrase Structure Rules (PSR). These rules are principles of grammar that specify the constituency of syntactic categories. They specify the structures of a language precisely and concisely  and express the regularities of the language. The PSRs can be  illustrated by diagrams called Phrase Structure Trees. A (PST) is a formal devise for representing the knowledge that a speaker has about his language i.e they reflect the speakers mental representation  of sentences of the structure of sentences  A tree diagram with the syntactic categories at the    reveal  both the linear and hierarchical structure of phrases and sentences.  

This book which is entitled ( Some Fundamental Rules of Kurdish Syntax Structure),  first published in London in 1976. It is first work that deals about Kurdish Language theoretically and comprehensively within Chomskyian SS Model of 1957. It represents for the first time the Kurdish Phrase structure rules of simple and complex sentences. It also deals very briefly about the nature of the function of personal suffixes and how they exchange their function by changing their tenses. This book Since its inception has become a major source for researchers and those interested in Kurdish grammar.

چەند یاسایێکى بنجیى داڕشتنى ڕستە لە زمانى کوردیدا
ئەم کتێبە کە بە ناونیشانى  (چەند یاسایێکى بنجیى داڕشتنى ڕستە لە زمانى کوردیدا)یە لە ساڵى ١٩٧٦دا لە لەندەن بڵاوکراوەتەوە. یەکەم کارە کە زمانى کوردى لە ڕووى تیۆرییەوە بە پێى ڕێبازى چۆمسکیى قۆناغى 1957 SS شیدەکاتەوە و یاسا فرێزییەکانى زمانى کوردى دەسنیشان دەکات و تەکنیکى هێلکاریى ڕستەى سادە و ئاڵۆز بە بوارى شیکردنەوى زمانى کوردى دەناسێنێ. هەر وەها بۆ یەکەم جار یاساکانى ئاڵوگۆڕبوونى ئەرکى ڕاناوە لکاوەکان بە ئاڵوگۆڕبوونى کاتى کار پێشکەش دەکات.

تا دەرچوونى ئەم کتێبە ڕێزمانە کوردییەکان بە زۆرى بایەخیان بە وشە سازى و دەنگسازى و نژادى وشە دەدا..زۆر بە کورتى بابەتى ڕستەیان دەبڕانەوە و لە ژێر کاریگەریى ڕێزمانى عەرەبى کارەکانیان ئەنجام دەدا. دواى دەرچوونى ئەم کتێبە زمانەوانانمان بە تایبەتى قوتابییانى خوێندنى باڵا ئاشنا بوون بە ڕێبازە نوێیەکانى شیکردنەوەى زمانەوانى و کەوتنە شیکردنەوەى زمانى کوردى بە پێى ئەم ڕێبازە نوێیە. وەک خۆى چاپى دووەمى بێ دەسکارى دەخرێتە بەردەست لێکۆڵەوەران .



الجمعة، 6 يناير 2017

الجواهري في دراسة كمية - أ.د. وريا عمر أمين

الجواهري في دراسة كمية
مقال اكاديمي نشر في مجلة (الأستاذ) العلمية المحكمة، العدد 212، المجلد 1، 2015، الصفحات 185-210


الخلاصة

تربع الشاعر الخالد و المبدع اللامع محمد مهدى الجواهري (1898 – 1997) على قمة هرم الشعر ليس العربي فحسب بل العالمي و الانساني قاطبة.. وهو اغرب من الخيال و أعجب عجائب الدنيا ، تجاوز كل ما هو مالوف وهو بلا منازع أُسطورة عصره. كان هذا الانسان النابض حبا للعراق عربيا و كرديا وأنسانيا الصوت الهادرّ و المعبر عن الاحاسيس و الاماني الوطنية و الانسانية ، و سوف يبقى رمزا لتاخي القوميات و الاديان و المذاهب والطوائف المتعايشة لا يكل من اجل اسعاد الانسان اينما كان. يمتلك الجواهرى نتاجا غزيرا تميز بامتداد القصيدة الى حد يفوق فيه جميع الشعراء العرب وغير العرب. إنماز شعره بجزالة الالفاظ وفصاحة النطق و قوة المعاني و سعة الافاق. ليس هناك شاعر كتب عنه النقاد في حياته بقدر ما كتبوا عن الجواهري ولم يلق أي شاعر ما لقيه الجواهري من تقدير وتكريم ، ومع هذا وهو بحاجة الى المزيد من الكشف و التبيين ففيه الكثير من الافاق التي لم تصل اليها يد الباحثين بعد.هذا البحث دراسة احصائية لنتاجه الثر لتبيان عدد القصائد و الابيات و البحور التي نظم عليها و النسب المئوية لها. وهذه وحسب علمي اول دراسة احصائية تُجرى لشاعر عربي.

تنزيل المقال

لە ئەرشیفى بیرەوەریمدا - د. وریا عومەر ئەمین



کۆمەڵە وتار و بیرەوەری
خوێندنەوەی