پرۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین كەسایەتییەكی گەورەی ئەكادیمی و ئەدەبی و ڕۆشنبیرى و ڕوناكبیریى كوردستانە. زیاتر لەنیو سەدەیە لە بوارى زمان و ئەدەب و شیعر و فەلسەفە و فەلەک و مێژوودا خزمەت دەكات و خاوەنی شاخەرمانێك داهێنان و بەرهەمى ڕەسەنە. پرۆفیسۆر دكتۆر وریا عومهر ئهمین جگە لەوەى زانایێکى توانایە ، پیاوێكی هێمن و كهمدووه ، هەرگیز له خۆی نادوێت و باسی خۆی ناكات . خاكه ڕایی و لهخۆبوردهیی لهخۆنهدوان و خۆنهویستی ، چهند سیفهتێكن (وریا عمر امین) یان پێ دهناسرێتهوه.
لەبەر ئەو هەموو بەخششانەی د. وریا عومەر ئەمین ، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەى ڕێکەوتى ٣٠ ی ئاداری ٢٠١٦ ڕێوڕەسمێكی شكۆداری ڕێزلێنانی بۆ سازدا. یەکسەر دواى ڕێزلێنانەکە داوام لە د. وریا کرد دیمانەیێکى لەگەڵدا ساز بدەم بەڵکو وەڵامى هەندێ پرسیارمان بۆ بداتەوە کە زۆر لەبارەیەوە دەکرێ و هەندێ لایەن لە ڕووە تایبەتییەکانى ژیانى خۆى بخاتە ڕوو. .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق