السبت، 31 يوليو 2021

کێشەی (ی)ی لە ڕێنووسی کوردیدا - پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین

کێشەی (ی)ی لە ڕێنووسی کوردیدا - پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین

لە ژمارە (4)ى گۆڤارى شنروێ باڵاوبۆتەوە

(ى) دانەیێکى هۆمۆفۆنۆگڕافیکیى Homophonographic چوار ڕووییە. واتا لە چوار ئاستدا (فۆنەتیکى - فۆنۆڵۆجى -مۆڕفۆڵۆجى - سینتاکسى) دەردەکەوێ بۆ ئەنجامدانى ئەرکى جیاواز. وا ڕێکدەکەوێت لە داڕشتە مۆڕفۆسینتاکسییەکاندا هەر سێ هۆمۆگڕافەکە پێکەوە ڕیزبەندێ پێکبهێنن. ئەم خەسلەتە واى کردووە لێڵى و ئاڵۆزى لە بارەیەوە سەرهەڵبدات و ببێتە کێشەیێکى ڕێنووسى.

 بە دەیان وتار و باس و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بڵاوبوونەتەوە. هەر یەکە بە پێى زەمینە و بۆچوونى خۆى کێشەکان دەسنیشان دەکات و چارەسەریان دەکات. 

ئەم باسە هەوڵدانە بو خستنەڕووى هەندێ لە ڕووەکانى (ى) لە ڕووى زمانەوانى و ڕێنووسەکەیەوە.

درێژە

الأحد، 2 مايو 2021

ئینسایکلۆپیدیاى کوردستان ئاواتێکە - پڕۆفیسۆر د. وریا عمر امین

 ئینسایکلۆپیدیاى کوردستان ئاواتێکە - پڕۆفیسۆر د. وریا عمر امین

پێش چارەگە سەدەیێک ئەم پڕۆژەیەم پێشکەش بە حکومەتى کوردستان کرد

لە ڕێی بەڕێوەبەرى گشتیى دەزگاى ئاراس کاک (بەدران ئەحمەد حەبیب) ەوە. لە گۆڤاری (ڕامان) ی ژمارە ٤١ ی  ساڵی ١٩٩٩دا ل ٢٧ – ٢٩   و پاشان لە چەند شوێنێکى تریش بڵاوکرایەوە.





الخميس، 11 مارس 2021

دیمانەى پڕۆفیسۆر د. وریا عمر امین - سازدانى : د. محەممەد خدر مەولوود

پرۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین كەسایەتییەكی گەورەی ئەكادیمی‌ و ئەدەبی‌ و ڕۆشنبیرى و ڕوناكبیریى كوردستانە‌. زیاتر لەنیو سەدەیە لە بوارى زمان‌ و ئەدەب ‌و شیعر و فەلسەفە‌ و فەلەک و مێژوودا خزمەت دەكات‌ و خاوەنی شاخەرمانێك داهێنان و بەرهەمى ڕەسەنە. پرۆفیسۆر دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین  جگە لەوەى زانایێکى توانایە ، پیاوێكی هێمن و كه‌مدووه‌ ، هەرگیز له‌ خۆی نا‌دوێت و باسی خۆی نا‌كات . خاكه ڕایی و له‌خۆبورده‌یی له‌خۆنه‌دوان و خۆنه‌ویستی ، چه‌ند سیفه‌تێكن  (وریا عمر امین) یان پێ ده‌ناسرێته‌وه‌.

 لەبەر ئەو هەموو  بەخششانەی  د. وریا عومەر ئەمین ، وەزارەتی ڕۆشنبیری‌ و لاوانى کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەى ڕێکەوتى ٣٠ ی ئاداری ٢٠١٦ ڕێوڕەسمێكی شكۆداری ڕێزلێنانی بۆ سازدا. یەکسەر دواى ڕێزلێنانەکە داوام لە د. وریا کرد دیمانەیێکى لەگەڵدا ساز بدەم بەڵکو وەڵامى هەندێ پرسیارمان بۆ بداتەوە کە زۆر لەبارەیەوە دەکرێ و هەندێ لایەن لە ڕووە تایبەتییەکانى ژیانى خۆى بخاتە ڕوو. .

درێژەی دیمانەکە